فەرمی؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
مۆرتن یولێمان، ناوەڕاستکاری سپۆرتینگی پۆرتوگالی بەفەرمی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید.
ئاتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی رایگەیاند، لەگەڵ مۆرتن یولێمان، ناوەڕاستکاری دانیمارکی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەو یاریزانە 27 ساڵانییە واژۆ کردووە.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بەرامبەر گواستنەوەی مۆرتن یولێمان، بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە سپۆرتینگ دەدات، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و مۆرتن تاوەکوو هاوینی 2031 یاریی بۆ رۆخی بلانکۆس دەکات.
Morten, you’re a rojiblanco now ❤️🤍
➡️ https://t.co/NujF5FOjzS pic.twitter.com/uhg36DcZsh
— Atlético de Madrid (@atletienglish) July 11, 2026
یولێمان لە هاوینی 2023 لێچی ئیتاڵی جێهێشت و بە 19.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگ کرد، تاوەکوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانە هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.
مۆرتن یولێمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 141 یاریی بۆ سپۆرتینگ کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵی دروستکردووە.



