ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆتایی چیرۆکەکە؛ مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەرازیلییەکە دەکشێتەوە

گواستنەوەی ئێدرسن بۆ شەیتانە سوورەکان شکستیهێنا

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی کتوپڕدا، ئەو گرێبەستەی کە چاوەڕوان دەکرا، ئیدێرسن، ناوەڕاستکاری ئاتاڵانتا بباتە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، بەیەکجاری هەڵوەشایەوە و کۆتاییهات.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی ئێدرسن بۆ مانچێستەر یونایتد شکستیهێنا و یاریزانەکە لە ئاتاڵانتا دەمێنێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارگێڕیی شەیتانە سوورەکان بەفەرمی ئاتاڵانتای ئاگادار کردووەتەوە کە لە گواستنەوەی یاریزانەکە پاشگەز بوونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە بڕیاریدا پلانەکانی بۆ هێڵی ناوەڕاست بگۆڕێت.

 لەلای خۆیەوە، ئاتاڵانتا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێدرسن لە رووی جەستەییەوە لە %100 ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی نییە، دوای کشانەوەی مانچێستەر یونایتد، یانە ئیتاڵییەکە دەرگای کراوەیە و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە گەڕانەوەی ناوەڕاستکارەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button