
یاریگا –
زەوڕا گرێبەستی عەلی عەدنانی بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاقی راگەیاند.
دوای ئەزموونێکی زۆر یارییکردن لە دەرەوەی عێڕاق، بە فەرمی لە دەرگای یانەی زەوڕاوە جارێکی دیکە عەلی عەدنان، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق و وەرزی رابردووی یانەی نەجمەی سعودی گەڕایەوە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و زەوڕاش بە فەرمی گرێبەستی یاریزانە بە ئەزموونەکەی راگەیاند.
عەلی عەدنان، لە بەرگری چەپ یاریی دەکات و تەمەنی 33 ساڵە، پێشووتر بۆ یانەکانی ئەمانەی بەغدا، ریزاسۆری تورکی، ئۆدێنیزی ئیتاڵی، فانکۆفەری کەنەدی، فایلەی دانیمارکی، رۆبن کازانی روسی، مس رەفسنجانی ئێرانی و وەرزی رابردووش لەگەڵ نەجمەی سعودی یاریی کردووە.



