گرنگترینمۆندیالی 2026

رودی گارسیا؛ متمانەمان بە خۆمان هەیە لە ئیسپانیا ببەینەوە

Yariga App

یاریگا –

رودی گارسیا، راهێنەری فەڕەنسی هەڵبژاردەی بەلجیكا متمانەی خۆی بە توانای تیمەكەی بۆ بردنەوە لە ئیسپانیا دەربڕی.

وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەلجیكا لە یاریگای سۆفای لە ئینگلیوودی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی.

ئیسپانیا بە یەكێک لە پاڵێوراوە بەهێزەكانی بردنەوەی مۆندیال دادەنرێت.

پێش رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا رودی گارسیا گوتی؛

دەزانین کە ڕووبەڕووی یەکێک لە دیارترین بەربژێرەکان دەبینەوە، ئیسپانیا لەوانەیە باشترین بێت لە کۆنترۆڵکردنی تۆپدا، و بۆ ماوەی 15 یاخود 20 ساڵە شێوازی یاریکردنی تایبەتی خۆی پاراستووە.

تیمێکی نایابمان هەیە، دووەم هەڵبژاردەین لە رووی كردنی زۆرترین گۆڵ لە جامی جیهانیدا، و ڕغرووبەڕووی تیپێک دەبینەوە کە خاوەنی بەرزترین رێژەی گۆڵی پێشبینیکراوە.

هەمووان باس لە چوونە دەرەوەی ئێمە دەکەن، بەڵام متمانەمان بە خۆمان هەیە کە دەتوانین ئەمە بکەین، متمانەمان هەیە کە دەتوانین سورپرایزێک بکەین، و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئیسپانیا و بەلجیكا رووبەڕووی فەڕەنسا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button