پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V بەلجیكا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە دووەم یاریی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەلجیكا رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەلجیكا لە یاریگای سۆفای لە ئینگلیوودی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

ئیسپانیا لە قۆناخی 32 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە نەمسای بردەوە و لە قۆناخی شازدە بە تاكە گۆڵێكی میكێل مێرینۆ لە پۆرتوگالی بردەوە.
بەلجیكا لە قۆناخی 32 بە زەحمەت بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سێنیگالی بردەوە و لە قۆناخی شازدە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئەمریكای بردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئیسپانیا و بەلجیكا لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی فەڕەنسا ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئیسپانیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی بەلجیكا دەبێتەوە.
بەلجیكا بە بێ ئامادۆ ئۆنانا رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا
سیمۆن
پۆرۆ، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا
پێدری، رۆدری
یامال، ئۆلمۆ، بایێنا
ئۆیارزابال
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەلجیكا
كۆرتوا
كوپێر، ئێنگۆی، میچێل، كاستانیا
ڤانكن، تێلیمانس
ترۆسارد، دی برۆین، دۆكو
كیتلارێ



