تەواو؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی گەورەی یەکلایی کردەوە
ناوەڕاستکارێکی ناوداری گواستەوە

یاریگا –
هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و مۆرتن یولێمان، ناوەڕاستکاری سپۆرتینگ پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.
فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ گواستنەوەی مۆرتن یولێمان، ئەستێرەی سپۆرتینگ لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و یولێمان مەدریدییە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 27 ساڵانییە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە سپۆرتینگ دەدات، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و مۆرتن تاوەکوو هاوینی 2031 یاریی بۆ رۆخی بلانکۆس دەکات.
🚨🔴⚪️ BREAKING: Morten Hjulmand to Atlético Madrid, here we go! 💣🇩🇰
Sporting and Atléti agreed all terms and start paperwork exchange today for €40m fee plus add-ons.
Danish midfielder joins until June 2031 and he will fly to Madrid TODAY. ✈️ pic.twitter.com/DoYps2edfJ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 9, 2026
یولێمان لە هاوینی 2023 لێچی ئیتاڵی جێهێشت و بە 19.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگ کرد، تاوەکوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانە هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.
مۆرتن یولێمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 141 یاریی بۆ سپۆرتینگ کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵی دروستکردووە.



