ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ یاریزانێکی دیکە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات

هەر لە لالیگا دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

فران گارسیا، بەرگریکاری ئیسپانی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ریال بێتیس دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال بێتیس لە گواستنەوەی فران گارسیا، بەرگریکاری ریال مەدرید نزیکبووەتەوە و یانە ئیسپانییەکە ئامادەیە گرێبەسێک بۆ ماوەی چوار وەرز لەگەڵ فران گارسیا واژۆ بکات.

ریال مەدرید هاوینی رابردوو بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری باڵی چەپی بێنفیکا واژۆکرد، لەم هاوینەش بە 55 ملیۆن یۆرۆ، مارک کوکورێیا بەرگریکاری باڵی چەپی چێڵسی گواستەوە دەرفەتی یاریکردنی فران گارسیا زۆر کەمبووەتەوە.

فران گارسیا هاوینی 2023 رایۆ ڤایێکانۆی جێهێشت و بە 5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگی بەسەردەچێت. بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 10 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 109 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، سێ گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button