ئەفسانەیەکی ئەرجەنتینی: بەڵێ حاڵەتەکەی لیساندرۆ مارتینێزیش لە سەڵاح فاوڵ بوو!

یاریگا –
ئەرجەنتین بەربەستی میسڕی تێپەڕاند دوای بردنەوەیان 3-2 لەو یارییەی کە مشتومڕی زۆری لێکەوتووەتەوە و میسڕیەکان لە بڕیارە ناوبژیوانیەکان نیگەرانن.
تانگۆ تا خولەکی 78 بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەپاشبوون. بەڵام لە خولەکی 83 ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە و لە کۆتاییدا ریمۆنتادایان تۆمارکرد و گەیشتنە چارەکی کۆتایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی براوەی نێوان کۆڵۆمبیا و سویسرا.
میسڕیەکان لە خولەکی 58 کاتێک بە گۆڵێک لەپێشبوون، گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد بەڵام دواتر بەهۆی دەستوەردانی ڤار رەتکرایەوە بەهۆی فاوڵێک لەسەر لیساندرۆ مارتینێز لە ناوچەی یاریگای میسڕ.
دیمەنی گۆڵە رەتکراوەکەی میسڕ:
Egypt thought they had doubled their lead against Argentina until VAR wiped the goal away because of a foul that happened 100+ yards from where the goal was scored. pic.twitter.com/qVAsaWAS3o
— Caleb (@CalebDesignsX) July 7, 2026
ئەرجەنتین هەر لە گێمی یەکەم لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرا دوای ئەوەی لەلایەن ناوبژیوانی فەڕەنسی فرانکۆ لێتیکسیر تەماشای ڤار کرایەوە.
ئەوەی بووە مایەی زۆرترین مشتومڕ، دوو حاڵەتبوو لە خولەکە زیادکراوەکانی یارییەکەدا کە جارێک ماک ئالیستەر لەناوچەی سزا یاریزانێکی میسڕ رادەکێشێت و دەیدات بە زەویدا تا نەهێڵێت بگاتەسەر تۆپەکە کاتێک لە قاچی هاوتیمێکی بوو لە ئەرجەنتین. لەوەش مشتومڕئامێزتر، فاوڵێک بوو لەسەر محەمەد سەڵاح کاتێک لەلایەن لیساندرۆ مارتینێز قاچ دەخرێتەسەر قاچی و هێرشبەرە میسڕیەکە دەکەوێت، هەر ئەو تۆپەشە کە لەدژی میسڕیەکان دەبێتە هێرشی هەڵگەڕاوە و گۆڵی سێیەمیان تۆماردەکەن.
سەبارەت بەو حاڵەتە، کلاودۆ لۆپێزی ئەفسانەی ناوداری ئەرجەنتین کە وەک شیکەرەوەی یارییەکە لە ستۆدیۆی بینسپۆرتس ئامادەبوو، راشکاوانە دانی بەوەدانا کە فاوڵ بووە بۆ سەڵاح و دەبوایە ناوبژیوان تەماشای ڤاری بکردایە وەک بۆ چۆن بۆ ئەرجەنتینیەکان کردی.
كلاوديو لوبيز: كان يجب على الحكم أن يعود لتقنية الفيديو وصلاح استحق مخالفة !#كأس_العالم2026 pic.twitter.com/GmSaCRxoDS
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) July 7, 2026



