عێراقکوردستان

فیفا سزای سەر یانەی دهۆکی هەڵگرت

دهۆک دەتوانێ ناوی یاریزانان تۆمار بکات

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی فیفا سزای سەر یانەی دهۆکی هەڵگرت و یانەکە دەتوانێ ناوی یاریزانان بۆ وەرزی نوێ تۆمار بکات.

دوای ئەوەی شەرقی بەحری، یاریزانی مەغریبی پێشووی یانەی دهۆک بە هۆی وەرنەگرتنی تەواوی شایستە داراییەکانی سکاڵای لە سەر یانەکە تۆمار کردبوو، فیفا سکاڵاکەی پەسەند کرد و بڕیاریدا بۆ وەرزی نوێ ناوی هیچ یاریزانێکی نوێی دهۆک تۆمار نەکرێت تاوەکو شایستەی دارایی یاریزانەکە دەدات.

کارگێڕی دهۆک تەواوی گرێبەست و شایستە داراییەکانی یاریزانە مەغریبیەکەیان داو داوایان لە فیفا کرد سزاکە هەڵبگیرێت، فیفاش بە نووسراوی فەرمی سزای سەر یانەکەی هەڵگرت و دهۆک ئێستا دەتوانێ ناوی یاریزانە نوێیەکان لە پیشەگەر و لە ناوەخۆ  بەبێ کێشە تۆمار بکات بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button