ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی چارەنووسی ئالێخاندرۆ گارناچۆ یەکلایی دەکاتەوە

بلوز دەستبەرداری دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی دەستبەرداری ئالێخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی دەبێت

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە لەم هاوینە بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری ئالێخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی ببێت، دوای ئەوەی یاریزانەکە وەرزی رابردوو لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە کرد.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چەند یانەیەک دەیانەوێت بەخواستن گرێبەست لەگەڵ گارناچۆ واژۆ بکەن، بەڵام چێڵسی بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە بەخواستن دەستبەرداری ببێت و دەیەوێت بە یەکجاری بەڕێی بکات.

گارناچۆ هاوینی رابردوو بە 46.20 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و تاوەکوو هاوینی 2032 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە، بەگوێرەت تڕانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان بۆ 28 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە

گارناچۆی 22 ساڵان بە درێسی چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 43 یاری کرد، 8 گۆڵی کرد و 4 گۆڵی دروستکرد، لە پرێمەرلیگ بەشداریی 24 یاری کرد، بەڵام تەنیا یەک گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button