فەرمی؛ رۆبێرتۆ مارتینێز وازهێنانی خۆی لە راهێنەرایەتی پۆرتوگال رادەگەیەنێت
جێهێشتنی پۆرتوگال پەیوەندی بە ئاست و ئەنجامی هەڵبژاردەکە لە مۆندیال نییە

یاریگا –
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، وازهێنانی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال راگەیاند.
مارتینێز دوای شکستیان بەرامبەر ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بەردەوام نانبێت و دەست لە کار دەکێشێتەوە.
بێن جەیکبز، رۆژنامەنووسی تۆک سپۆرت لەو بارەیەوە دەڵێت، گرێبەستی ئێستای مارتینێز لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال تەنیا تاوەکوو کۆتایی کاروانەکەیانە لە مۆندیال و راهێنەرە ئیسپانییەکە پێشوەختە بڕیاریداوە گرێبەستە نوێ نەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر پۆرتوگال نازناوەکەشی بردبایەوە.
BREAKING: Roberto Martinez will leave Portugal after this World Cup regardless of how the team performs.
Martinez has already decided not to renew his contract, which expires after the tournament.
He is open to a Premier League return, but hasn’t ruled out taking another… pic.twitter.com/V3dr45VfCT
— Ben Jacobs (@JacobsBen) June 16, 2026
سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی لە کاروانی راهێنەرایەتیدا، دەرگاکان بەڕووی مارتینێزدا کراوەن. رۆژنامەنووسە ئینگلیزەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، مارتینێز ئامادەیە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، کە پێشتر ئەزموونێکی زۆری لەوێدا هەبووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، راهێنەرەکەی پێشووی بەلجیکا دەرگای بەڕووی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی دیکەشدا دانەخستووە و ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرە نێودەوڵەتییەکانیش بگرێت.



