
یاریگا –
یانەی نەسڕی سعوودی رۆیشتنی مارسێلۆ برۆزۆڤیچ ئەستێرەی كرواتی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری فەرمی نەسڕ لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی برۆزۆڤیچی راگەیاند.
سنـواتٌ قضاها في #النصر .. ستبقى ولن تُنسى 💛
شكرًا بروزوفيتش 🙏 pic.twitter.com/klKpOo932p— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) July 6, 2026
برۆزۆڤیچ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئینتەر میلانەوە بە بەهای 15.7 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕەوە كرد.
ناوەڕاستكارە كرواتییەكە لەگەڵ نەسڕ بەشداری لە 124 یاریی كرد و هەشت گۆڵی كردووە و 23 گۆڵیشی درووستكردووە.



