فەرمی؛ گازی باکوور گرێبەستی پێنچ یاریزانی نوێکردەوە

یاریگا-
فەرمی یانەی گازی باکوور گرێبەستی پێنچ یاریزانی تیپەکەی بۆ وەرزی نوێ خولی ئەستێرەکانی عێراق نوێکردەوە.
هەریەکە لە یاریزانان عەبدوڵڵا حەمەد و عەلی میرکە و مستەفا ئەحمەد و سجاد حوسێن و پیشەگەر بیسمارک سانچێز گرێبەستەکانیان نوێکردەوە.
گۆڵپارێز عەبدوڵڵا حەمەد بۆ وەرزی سێیەم گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی گازی باکوور نوێکردەوە.
ناوەرستکار عەلی مێرکە تەمەن 23 ساڵ وەرزی رابردوو ئاستێکی گەورەی پێشکەشکرد توانی پێنچ گۆڵ تۆماربکات.
بەرگریکاری ئیکوادۆری بیسمارک سانچێز تەمەن 26 ساڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و یانەکە راستەوخۆ بۆ دووەم وەرز گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
بەرگریکاری باڵی راست سجاد حوسێن وەرزی رابردوو لە یانەی میسان پەیوەندی بەیانەی گازی باکوور کرد و توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.
ناوەراستکار مستەفا ئەحمەد وەرزی رابردوو لە یانەی شەرگات پەیوەندی بە یانەی گازی باکوور کرد و توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.



