تەواو؛ هێرشبەرێکی پاریس سانجێرمان بووە مەدریدی

یاریگا –
کانگ ئین لی، هێرشبەری پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ گواستنەوەی کانگ ئین لی، هێرشبەری پاریس سانجێرمان لەگەڵ یانەکە و یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە رۆخی بلانکۆس دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە کۆرییە 40 ملیۆن یۆرۆ بە یانە مەدریدییەکە دەدات.
🚨🔴⚪️ Kang-in Lee to Atlético Madrid, here we go! Deal in place between all parties.
Deal worth around €40m from PSG as personal terms have been agreed months ago, Kang-in wanted Atlético move. 🇰🇷
Formal steps to follow but verbal agreement done. @FabriceHawkins #atleti pic.twitter.com/hS8RbYTs7f
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 6, 2026
گرێبەستی ئەو هێرشبەرە 25 ساڵانییە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و کانگ ئین لی تاوەکوو هاوینی 2031 یاریی بۆ رۆخی بلانکۆس دەکات.
کانگ ئین لی لە هاوینی 2023 ریال مایۆرکای جێهێشت و بە 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 124 یاری کرد، 16 گۆڵی کردووە و 16 گۆڵی دروستکردووە.



