ئه‌وروپائیتاڵیا

” هیوادارم میسی بچێته‌ ئینته‌ر میلان ”

Yariga App

یاریگا
ئه‌م هاوینه‌ ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل میسی گۆڵکاری بارسێلۆنا بۆ ریزه‌کانی ئینته‌ر میلان بازاره‌کانی گه‌رمتر کردووه‌ و دیێگۆ مێلیتۆی هاونیشتیمانیشی هیواخوازه‌ ئه‌م کاره‌ روو بدات.

گۆڵکاره‌که‌ی پێشووی نێرازۆری له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لاگازێتادلۆسپۆرت گووتی ” هیوادارم لیۆ په‌یوه‌ندی به‌ نیرازۆریه‌وه‌ بکات، دڵنیام کارگێری ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ توانایاندا هه‌یه‌ به‌ ره‌چاو کردنی یاسایی دارایی خاوێن ئه‌و یاریزانه‌ بگوازنه‌وه‌ ریزه‌کانیان و به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌توانن رکابه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌کان بکه‌ن ”.

رۆژانی رابردوو ده‌نگۆیه‌کی به‌هێز بڵابووه‌ته‌وه‌ که‌ ئینته‌ر میلان ئاماده‌یه‌ ئه‌م هاوینه‌ به‌رامبه‌ر 296 ملیۆن یۆرۆ لیۆنێل میسی بگوازنه‌وه‌ یانه‌که‌یان، به‌ڵام جه‌ندجارێک کارگێری یانه‌که‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button