یاریگا–
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌کاری یانه‌که‌ی بۆ یارییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی.
رۆژنامه‌ی وه‌رزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووه له دوایین یه‌که‌ی ئاماده‌کاری شاهانه‌کان راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه یاریزانه‌کانی دابه‌شی سه‌ر دوو تیپ کردووه و تیپی درێس سپیه‌کان و درێس په‌مبه‌ییه‌کان بوون و له کۆتاییدا درێس سپیه‌کان که هازارد، ئاسیسنسیۆ و بێنزێما سه‌رکردایه‌تیان ده‌کرد توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بێن و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت هه‌ر به‌م پێکهاته‌یه رووبه‌رووی مانچێسته‌ر سیتی ببنه‌وه.
ریال مه‌درید هه‌ینی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ له کاتێکدا ده‌بێته میوانی مان سیتی، یاریی چونیان به گۆڵێک به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ دۆڕاندووه.