گرنگترینمۆندیالی 2026

دوایین زانیاریی لەسەر دۆخی جەستەیی نێیمار لە زاری کارلۆ ئانچێلۆتی

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕازیل لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.

بەڕازیلە لە قۆناخی 32 توانی بەربەستی ژاپۆن ببڕێت کە پێش دەستپێکردنی مۆندیالەکە ئەو هەڵبژاردە ئاسیاییە بە ئەسپی رەشی پاڵەوانێتیەکە دادەنرا.

سامبا لەم وەشانەی مۆندیالدا زیاتر پستی بە ئاستی ڤینیسیوس جونیۆر بەستووە بۆ هێڵی پێشەوە، ئەگەرچی نێیمار دا سیلڤای گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەش لە ریزەکانیاندا هەیە. بەڵام بارودۆخی جەستەیی ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو پێکانانەی دواییەوە لەگەڵ سانتۆس، تا ئێسات نەیتوانیوە باشترینی خۆی پیشانبداتەوە. هەربۆیە لە چوار یاریی رابردوویاندا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا و دواتر لە قۆناخی کرانەدەرەوەش، تەنها کۆتا 14 خولەکی کۆتایی یارییەکەی سکۆتلەندا لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی بەشداریپێکرا.

پێش یارییەکەی ئەمشەو، لە وەڵامی پرسیاری سەبارەت بە دۆخی جەستەیی و ئەگەری سەرەکیبوونی نێیمار، راهێنەرە ئیتاڵیەکە بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە

نێیمار دەتوانێت 90 خولەک یاریی بکات… دەشتوانێت لەگەڵ ڤینیسیوس یاری بکات. پێموایە پێکەوە یاریی دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button