ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

قەرەبوومان دەوێت؛ تاوەکوو ئێستا یۆرگن کڵۆپ و ئەڵمانیا رێکنەکەوتوون

رێد بوڵ رێگە نادات یۆرگن کڵۆپ بەخۆڕایی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات

Yariga App

یاریگا –

تاوکوو ئێستا یۆرگن کڵۆپ و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەربەستێکیان بۆ دروست بووە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەیەوە، رێد بوڵ دەیەوێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕێک پارە بدات بۆ ئەوەی رێگە بە یۆرگن کڵۆپ بدەن رێد بووڵ جێبهێڵێت و پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەربگرێت.

یولیان ناگلیسمان هەینی رابردوو دوای دەرکرانی ئەڵمانیا لە قۆناخی 32ـی مۆندیال دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا کێشایەوە و بڕیارە یۆرگن کڵۆپ شوێنی بگرێتەوە.

بێرند نیوندۆرف، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا لەگەڵ رێد بوڵ لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی گرێبەستی یۆرگن کڵۆپ وەکوو بەڕێوبەری تۆپی پێی کۆمپانیای رێد بوڵ هەڵبوەشێننەوە و کڵۆپ لەگەڵ ئەڵمانیا دەستبەکاربێت.

بەڵام رێد بووڵ نیگەرانە لەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئاشکرا باسیان لەوە کرد، لەگەڵ کڵۆپ دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەکاتێکدا ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە تاوەکوو 2029 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکە هەیە.

ئەڵمانیا هەرگیز پارەی نەداوە بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەر، بەڵام ئێستا خاوەن پشکەکانی رێد بوڵ داوای قەربوو دەکەن و ئامادە نین بێبەرامبەر دەستبەرداری یۆرگن کڵۆپ ببن.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە نیو یۆرک یەکەم کۆبوونەوە لەنێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یۆررگن کڵۆپ بەڕێوەبچێت و نوێنەری کۆمپانیای رێد بوڵیش بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکوو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یۆرگن کڵۆپ نەکراوە، چونکە رێد بوڵ داوای قەرەبوو دەکات و پێدەچێت گفتوگۆکان بۆ چەند رۆژێکی دیکە بەردەوامبن

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکوو ئێستا کڵۆپ لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا رێکنەکەوتووە و لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وردەکارییەکان یەکلایی دەکەنەوە.

زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکەی سکای ئەڵمانیا پێچەوانەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆیە، چونکە فابریزۆ رایگەیاندووە هەموو شتێک لەنێوان کڵۆپ و ئەڵمانیا یەکلایی بووەتەوە.

کڵۆپ دوای جێهێشتنی لیڤەرپوول و دوو ساڵ دوورکەوتنەوە لە راهێنەرایەتی، دووپاتیکردووەتەوە دەیەوێت پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا وەربگرێت.

تەواو؛ ئەڵمانیا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button