فەرمی؛ ریال مەدرید گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
دێنزیڵ دومفریس، بەرگریکاری هۆڵەندی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ دێنزیڵ دومفریس و ئینتەر میلان گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەرگریکارە هۆڵەندییەکە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.
Comunicado Oficial: Dumfries.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) July 5, 2026
گرێبەستی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت و دومفریس تاوەکوو هاوینی 2030 درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت.
ریال مەدرید لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 30 ساڵانییە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بە ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەدات.
دومفریس هاوینی 2021 ئایندهۆڤنی جێهێشت و بە 14.25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 207 یاریی بۆ ئینتەر میلان کردووە، 27 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵی دروستکردوو.
دوو نازناوی سێریا ئەی، سێ نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و سێ نازناوی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەدەستهێناوە.
دومفریس بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەندا 74 یاریی کردووە و بەشداریی 36 گۆڵی کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 25 گۆڵی دروستکردووە.



