ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی گەورە بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە، ئەیاکس ئەمستردام بۆ گواستنەوەی تێر شتیگن لەگەڵ بارسێلۆنا و یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و شتیگن پەیوەندی بە یانە هۆڵەندییەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تێر شتیگن تاوەکوو هاوینی 2027 بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئەیاکس دەکات، یانە هۆڵەندییەکە بەشێکی زۆری مووچەکەی دابین دەکات.

بارسێلۆنا وەرزی رابردوو بەهۆی گواستنەوەی خوان گارسیا، دەستبەرداری شتیگن بوو، گۆڵپارێزە 34 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە جیڕۆنا کرد.

شتیگن لەگەڵ جیڕۆنا بەشداریی تەنیا دوو یاریی کرد و بەهۆی پێکانێکی سەخت تاوەکوو کۆتایی وەرز لە یاریکردن دابڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button