گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ پۆرتوگال لە کرواتیای بردەوە و گەیشتە قۆناخی داهاتوو
کرواتیا ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی پۆرتوگال و کرواتیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
پۆرتوگال توانی سەرکەوتن بەسەر کرواتیا بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

پۆرتوگال سەرەرای ئەوەی بە گۆڵێک دواکەوت بەڵام دواتر توانی بە دوو گۆڵ وەڵامی گۆڵەکەی کرواتیا بداتەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
بەو سەرکەوتنەش، پۆرتوگال بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا کرواتیا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



