ئارچیڤۆ ڤار: گۆڵە رەتکراوەکەی کوکورێیا بەرامبەر نەمسا دروست بوو
ڤار ستەمی لە ئسیسپانیا کرد

یاریگا –
بەگوێرەی ئارچیڤۆ ڤار، گۆڵە رەتکراوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەواو یاساییە و ناوبژیوان و ژووری ڤار بڕیاریکی هەڵەیان داوە.
پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، کوبارسی و شلاگەر هەردووکیان هەوڵدەدەن بە تۆپەکە بگەن، بە بێ ئەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە هیچ رێگری یان ئاستەنگێکی بۆ دروست بکات، بۆیە گۆڵەکە بەتەواوی دروستە.
🖥️💥 El VAR se lavó las manos en el España – Austria.
👉🏻 Cubarsí y Schlager intentan llegar al balón sin que exista un bloqueo u obstrucción del español.
❌ 𝗘𝗦 𝗚𝗢𝗟 𝗟𝗘𝗚𝗔𝗟.
▪️ Cabe recordar que el portero no es intocable, salvo que se le impida disputar el balón. pic.twitter.com/q17O07YmNu
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) July 2, 2026
پێگەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، پێویستە ئەوەمان لەیاد بێت کە لە کاتی بەریەککەوتندا گۆڵپارێز پارێزبەندی رەهای نییە، مەگەر تەنیا لەو کاتەدا نەبێت کەرێگری لێبکرێت لە کێبڕکێکردن لەسەر چوونە سەر تۆپەکە.



