عێراقکوردستان

راهێنەری هەولێر گرێبەستی دوو یاریزانی راگرتووە

گرێبەستی دوو یاریزانی هەولێر کێشەی تێکەوتووە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەولێر گرێبەستی دوو یاریزانی راگرتووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بڕیاری کۆتاییان لەسەر دەدات.

بە هۆی زۆری نرخی گرێبەستەکانیان، لوئەی سەڵاح، راهێنەری هەولێر گرێبەستی هەریەک لە یاریزانان حەسەن رائید و عەلا رەعدی بۆ یانەی هەولێر راگرتووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بڕیاری کۆتاییان لە بارەیەوە دەدات.

هەر چەندە کارگێڕی هەولێر بە تەواوی گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ حەسەن رائید، بەرگریکاری وەرزی رابردووی زاخۆ، بەڵام لوئەی سەڵاح، راهێنەری هەولێر دەیەوێت یاریزانەکە نرخی گرێبەستەکەی کەم بکاتەوە و ئینجا گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

عەلا رەعد، بەرگریکاری وەرزی رابردووی هەولێر وێڕای ئەوەی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ مینا واژۆ کردبوو، بەڵام لە پێناو مانەوە لە یانەی هەولێر گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، ئێستاش بە هۆی زۆری نرخی گرێبەستەکەی، لوئەی سەڵاح، بە کارگێڕی هەولێری گووتووە واژۆی گرێبەستەکە دوابخرێت تاوەکو نرخەکەی کەم دەکاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، گرێبەستی ئەم دوو یاریزانە بۆ هەر یەکێکیان لە نێوان 170 بۆ 200 ملیۆن دینار دەبێت، بڕیاریشە بەم نزیکانە بڕیار لە بارەی چارەنووسی هەردوو یاریزان بدرێت بە گوێرەی دۆخی تیپەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button