گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ بەلجیکا ریمۆنتادای بەسەر سێنیگال کرد و گەیشتە قۆناخی 16

سێنیگال ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی سێنیگال و بەلجیکا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

بەلجیکا توانی سەرکەوتن بەسەر سێنیگال بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.


سێنیگال ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە دوو گۆڵ تاوەکوو خولەکی 80 لە پێش بوون، بەڵام بەلجیکا بەشێوەیەکی دراماتیکی ریمۆنتادای کرد و بە سێ گۆڵ وەڵامی دوو گۆڵەکەی سێنیگسلی دایەوە.

گۆڵەکانی سێنیگال لە رێی حەبیب دیارا و ئیسماعیلا سار لە خولەکەکانی 25 و 51 کران، گۆڵەکانی بەلجیکاش روومێلو لوکاکو لە خولەکی 86، یۆری تیلیمانس لە خولەکەکانی 89 و 120ـی کاتی زیادکراو کران.

بەو سەرکەوتنەش، بەلجیکا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا سێنیگال ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button