بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ گرێبەستێکی گرانبەهای یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەدەکات و نایەوێت سیناریۆکانی وەرزی رابردوو دووبارەبێتەوە کە لە پلەی 12 کۆتاییان بە پرێمەرلیگ هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نیوکاسڵ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی بازومانا تۆرێی کۆتدیڤواری.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی گرێبەستی خۆیان پێشکەشکرد.

بازومانا تەمەنی 20 ساڵە و لە پێگەی باڵ یاریدەکات. گواستنەوەشی بۆ شوێنگرتنەوەی ئانتۆنی گۆردنە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە بڕی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە کە خۆی دەدات لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

سەبارەت بە ماوەی گرێبەستەکەشی، فابریزیۆ نووسیویەتی گرێبەستێکی ماوەدرێژ لەگەڵ ماگپایس واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button