عێراقکوردستان

یاریزانێکی هەولێر وازهێنانی خۆی راگەیاند و هەڕەشە لە یانەکەش دەکات

ئەگەر مافی خۆم نەدەنێ سکاڵا تۆمار دەکەم

Yariga App

یاریگا –

بەرگریکارێکی هەولێر ریزی یانەکەی جێهێشت و هەڕەشەی سکاڵا تۆمار کردنیش له یانەکە دەکات ئەگەر شایستە داراییەکانی پێنەدەن.

ئەرکان ئەمیر، بەرگریکاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند، ئەرکان وێڕای جێهێشتنی یانەکە هەڕەشەی سکاڵا تۆمار کردن دەکات ئەگەر هاتوو شایستە داراییەکانی بە زووترین کات وەرنەگرێت، ئەرکان دەڵێت؛ نامەوێ ماندوو بوونم بە فیڕۆ بڕوات.

بەرگریکارە33 ساڵانەکەی پێشووی هەولێر سێ وەرزە لە ریزی قەڵا و منارە یاریی دەکات، پێشووتریش بۆ یانەکانی تەڵەبە، دهۆک لەگەڵ زاخۆش یاریی کردووە، لە خولی کوردستانیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button