ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول گواستنەوەی جێرێمی ژاکێتی راگەیاند

رێدز بەرگریکارێکی گرانبەهای گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری فەڕەنسی بەفەرمی پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد.

لیڤەرپوول بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری پێشووی رێن پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە و گرێبەستێکی درێژخایەنی تاوەکوو هاوینی 2031 لەگەڵ رێدز واژۆ کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، لیڤەرپوول لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە 20 ساڵانییە 55 ملیۆن پاوەند و پێنج ملیۆن پاوەندی دیکەش وەکوو پاداشت بە رێن دەدات.

چێڵشی هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەدا، لە 18ـی مانگی دووی ئەمساڵ ئۆفەرێکی فەرمی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکرد، هەرچەندە خودی بەرگریکارەکە رایگەیاند دەیەوێت یاریی بۆ بلوز بکات، بەڵام یانە فەڕەنسییەکە ئۆفەرەکەی رتکردەوە و داوای زیاتری دەکرد.

دواتر لیڤەرپوول چووە ململانێی گواستنەوەی یاریزانەکە و بە ئۆفەرێکی گەورەتر گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکەکلایی کردەوە.

لیڤەرپوول چۆن جێرێمی ژاکێتی لە چنگی چێڵسی دەرهێنا؟

بابەتی زیاتر

Back to top button