گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ فەرەنسا لە سوید بردەوە و بلیتێکی قۆناخی 16ـی بڕی
هەڵبژاردەی سوید ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی فەرەنسا و سوید رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
فەرەنسا بە ئاستێکی زۆر بەرز دەرکەوت و توانی بە ئەنجامی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی سوید بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

گۆڵەکانی فەرەنسا لە رێی کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 45 و 74، برادلی بارکۆلا لە خولەکی 53 کران و کەڵەشێرەکان یارییەکەیان بردەوە.
بەو سەرکەوتنەش، فەرەنسا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا سوید ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



