تەواو؛ گەوهەرە ئەفریقیەکە یانەی داهاتووی هەڵبژارد

یاریگا –
پەرەسەندنی خێرا لە گواستنەوەی یان دیۆماندێ روویدا و ئەو ئەستێرە ئەفریقیە یانە داهاتووی هەڵبژارد.
دیۆماندێ بە یەکێک لە پڕ خواستترین یاریزانەکانی مێرکاتۆی هاوینە دادەنرێت کە گەورەکانی ئەوروپا ئۆفەری خەیاڵیان لەپێناویدا پێشکەشی لایپزیگ کردووە. بەتایبەت لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکینس، کە سەرچاوەکانی دیکەش بە بایەخەوە بڵاویانکردووەتەوە، یاریزانە کۆتدیڤوارێکە لەگەڵ پاریس گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکی.
هاوکینس کە لە زانیاریەکەیدا ئاماژەی بە سەرچاوەکانی وەک RMC Sport کردووە، ماوەی گرێبەستی دیۆماندێ لەگەڵ پی ئێس جی ئاشکراکردووە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە.
ئێستا ئەوەی ماوەتەوە، رێککەوتنی نێوان لایەنی ئەڵمانی و پاڵەوانانی ئەوروپایە کە لەسەر بڕی گواستنەوەکە رێکبکەون.
🚨Le PSG a trouvé un accord avec Yann Diomandé comme révélé par @RMCsport
Contrat de 5 ans. Les négociations vont débuter entre Leipzig et le PSG. Le club de la capitale souhaite rester cohérent sur le montant d’un potentiel transfert ⤵️https://t.co/uuurVRNM9Q— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) June 28, 2026
سەبارەت بە نرخی لاوە 19 ساڵیەکە، لیڤەرپوول پێشتر ئۆفەری خۆی گەیاندە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەلایەن لایپزیگەوە رەتکرایەوە. بەوپێیەی یانە ئەڵمانیەکە داوای نزیکەی 130 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
سەرچاوەکەی سەرەوەس لە زانیارییەکانیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە پاریس سانجێرمان نایانەوێت هەمان ئەو بڕە بدەن کە لایپزیگ داوای دەکات. بەوپێیەی یانە فەڕەنسیەکە ماوەیەکە بەجۆرێک پێڕەوی لە ستراتیژی گرێبەستەکانیان دەکەن، نرخێکی گونجاو بۆ هەر گواستنەوەیەک بدرێت نەک نرخی خەیاڵی.



