گرنگترینمۆندیالی 2026

چاوپێکەوتنی تایبەتی رۆناڵدۆی دیاردە؛ هەموو نهێنییەکانی رابردووی و تێڕوانینی بۆ تۆپی پێی ئەمڕۆ

"کیلیان ئێمباپێ خۆمم بیر دەخاتەوە، ئەو سەردەمەی لە لووتکەی ئاستمدا بووم "

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدۆ نازاریۆ، هێرشبەری ئەفسانەیی بەرازیل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپ، باسی لە چەندین بابەتی جیاواز کرد، لە هەڵبژاردەی بەرازیلەوە تاوەکوو دەگاتە زینەدین زیدانکیلیان ئێمباپێ.

یارییەکانی قۆناخی 16 نزیک دەبنەوە، ‘رۆناڵدۆی راستەقینە’، کە خۆی حەز دەکاتوای پێ بگوترێت، چاودێریی یارییەکانی هەڵبژاردەکەی دەکات و لەسەر پەیژەی یاریگاکان شانبەشانی کافو، ریڤاڵدۆ و رۆناڵدینیۆ و ئەفسانە بەرازیلییەکانی دیکەی سەردەمەکەی خۆی دادەنیشێت.

دیارە چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکەی بەرازیل بەرامبەر سکۆتلاند، ئەو پیاوەی کە هێشتا هەمووان بە R9 بانگی دەکەن، زیاتر لە 30 خولەکی تەرخان کرد بۆ ئەوەی بە تایبەتی لەگەڵ رۆژنامە فەرەنسییەکە بچێتەوە نێو بیرەوەرییەکانی.

 تۆ بەشدارییت لە چوار مۆندیالدا کردووە و کۆتا مۆندیالیشت بۆ بەرازیل لە ساڵی 2002 بردەوە، پێشبینیت دەکرد دوای 24 ساڵ، ئەوە کۆتا نازناوی بەرازیل بێت؟

 لەبەرئەوەی یەک هەڵبژاردە دەبێتە پاڵەوان، دەبێت هەموو ئەوانی دیکە بدۆڕێن! بێگومان ئەم وشکەساڵییەی 24 ساڵە شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو، بەڵام بردنەوەی هەموو جارێکیش هەر هەمان شتە. ئێمە باس لە بەناوبانگترین وەرزشی جیهان دەکەین. یاریزان و هەڵبژاردەی گەورە لە سەرانسەری جیهاندا هەن. جگە لەوەش، شێوازی یاریکردن گۆڕاوە: یاریگاکان، تۆپەکە، ریتمی یاری بە تێپەڕبوونی ساڵەکان، بەرازیل پێگەی خۆی وەکوو پاڵێوراوی بێڕکابەر لەدەستداوە، بەڵام هێشتا وەکوو یەکێک لە هێزە گەورەکانی ئەم یارییە سەیر دەکرێت

 بۆچی بەرازیل ناتوانێت نازناوەکە بباتەوە؟

لەوانەیە بەهۆی مێژووی بەرازیلەوە بێت، کە هەمیشە پاڵێوراوی سەرەکی بووە، هەروەها پێگەی تۆپی پێ کە زۆر قووڵە لە کلتوورەکەماندا، چاوەڕوانییەکانیش هەمیشە زۆر بەرزن. ئەو راستییەی کە ئێمە سەرکەوتووترین هەڵبژاردەی مێژووین، فشاری زۆر دەخاتە سەر نەوە نوێیەکان.

 لە ساڵی 1994 زۆر گەنج بوویت کاتێک یەکەم مۆندیالت بردەوە، چ بیرەوەرییەکت لەو کاتە هەیە و هەستت دەکرد پاڵەوانیت، هەرچەندە لەسەر کورسی یەدەکیش بوویت؟

من بەشێک بووم لە تیمەکە، بانگهێشت کرابووم بۆ ئەوەی لەوێ بم، تەنیا 17 ساڵ بووم، بۆیە بێگومان بەڵێ، هەستم بە پاڵەوانبوون دەکرد. بەرازیل تیمێکی زۆر گەورە و هاوسەنگی هەبوو، ئەم ئەزموونەش لە ئەمریکا بۆ ژیانی وەرزشیی من زۆر گرنگ بوو. حەز دەکەم بڵێم کە ئەوە زانکۆکەی من بوو! ئەوە قۆناخێکی فێربوونی زۆر بەنرخ بوو بۆ من و بۆ داهاتووشم.

دەزانیت لە ساڵی 2002 لە فەرەنسا هەموو منداڵان لاسایی ستایلی قژە ناشرینەکەی تۆیان دەکردەوە؟

دەزانم، لە هەموو شوێنێک بەو شێوەیە بوو، بۆیە داوای لێبوردن لە هەموو دایکان و باوکانی فەرەنسی دەکەم بۆ ئەو شێوازە.

 چوار ساڵ پێشتر، لە فەرەنسا، بەشداریت لە پاڵەوانێتییەکی گەورەدا کردبوو بەڵام لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر فەرەنسا دۆڕان، چ بیرەوەرییەکت لەو رۆژە هەیە؟

سەبارەت بەو قەیرانەی لە ساڵی 1998 تووشم بوو، تەنیا ئەوەم لەبیرە کە دوای نانی نیوەڕۆ لە ژوورەکەمدا پاڵکەوتبووم و کاتێک بەئاگاهاتمەوە، تیمی پزیشکی و چەند هاوڕێیەکم لە دەوروبەرم بوون. دواتر برام بۆ نۆرینگە، پشکنینم بۆ کرا، پاشان ئەنجامەکانم برد بۆ راهێنەر و پزیشکەکان پێیان راگەیاندم دەتوانم یاری بکەم.

لیکیپ: زۆر کەم یاریزان دوای پێکانی سەخت وەکوو تۆ شێوازی یاریکردنیان دەگۆڕن، چۆن مامەڵەت لەگەڵ ئەم گەشەسەندنەی شێوازی یاریکردنت کرد؟

بۆ بەشی یەکەمی کاروانە وەرزشییەکەم، هێزێکی جەستەیی سەرسوڕهێنەرم هەبوو، دەمتوانی مەودای درێژ بە خێراییەکی تەواو ببڕم و لەپڕ بوەستم. بۆیە بێگومان پێکانە سەختەکان ناچاریان کردم بە شێوەیەکی ریشەیی ئەم شێوازە بگۆڕم. ئەژنۆم چیدیکە بەرگەی فشاری خێرا و راکردنی مەودا درێژی نەدەگرت. بۆ ئەوەی بە یاریزانێکی یەکلییاکەرەوە بمێنمەوە، دەبوو هەموو شتێک دابڕێژمەوە.

 بەوردی چیت کرد؟

 سەرەتا دەستم کرد بە زیرەکانەتر مامەڵەکردن لەگەڵ جەستەم، دواتر هەستی خۆجێگیرکردنم لەنێو یاریگا باشتر کرد و تەکنیکەکەم بەرەوپێش برد. سکۆلاری،راهێنەری ئەوکاتی بەرازیل، بەباشی لەمە تێگەیشت  و شێوازە نوێیەکەی منی تێکەڵ بە شێوازی بەڕێوەبردنی تیمەکە کرد.

بۆچوونت لەسەر زینەدین زیدان؟

زینەدین زیدان باشترین یاریزانە یاریم لەگەڵ کردبێت.

 پێشبینی دەکرێت زێدان ببێتە راهێنەری داهاتووی فەرەنسا، پێت وایە ئەوە هەڵبژاردەیەکی دروستە؟

بەڵێ، ئەو بەتەواوی توانای ئەو کارەی هەیە، هەمیشە گوتوومە کە تەواو بۆ ئەم پۆستە گونجاوە. ئەو بەهرە، ئەزموون، زیرەکیی تاتیکی و کارەکتەری نموونەیی هەیە. ئەمە تەنیا خەمڵاندنێک نییە کە پێت بڵێم، پێشتر ئەوەی سەلماندووە لەگەڵ ریال مەدریدد سەلماندووە.

رات چییە لەسەر بینینی کارلۆ ئەنچێلۆتی وەکوو راهێنەری بەڕازیل؟

 متمانەیەکی زۆرم بە کارەکانی هەیە، هەروەها بە تواناکانی بۆ هێورکردنەوەی ژینگە و بەدەستهێنانی باشترین ئاست لە یاریزانەکانی. ئەو وەکوو کەم کەسی دیکە لە تۆپی پێ تێدەگات و دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ فشاردا بکات. لەم کاتەدا هیچ راهێنەرێکی دیکە بۆ سلیساو هەڵنابژێرم

باوەڕت بە بەدەستهێنانی ئەستێرەی شەشەم هەیە؟

 بەڵێ، باوەڕم پێیەتی و پێم وایە بەڕێوەبردن لە راستیدا هۆکاری سەرەکییە کە ئەمڕۆ جیاوازی دروستدەکات. ئێمە یاریزانمان هەیە کە خاوەن ئەزموونن لە ئاستی نێودەوڵەتی، راهاتوون لەگەڵ پاڵەوانێتییە گەورەکان، بەهرەی تازەپێگەیشتوومان هەیە و ئانچێلۆتیش بەتەواوی دەزانێت چۆن یاریزانە ئاست بەرزەکان بەڕێوەببات، چۆن پاڵنەر بێت بۆ تیمێک و ژینگەیەکی گونجاو و ئارام بۆ هەڵبژاردەکە دروستبکات. بەرازیل زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی پێیەتی، چونکە فشاری ئەم وشکەساڵییە بەردەوام لە زیادبووندایە، بەڵام ئێمە مۆندیالەکەمان بەباشی دەستپێکردووە

لەگەڵ گەڕانەوەی نێیمار بوویت؟

بێگومان، لەگەڵیدا بووم لەبەر هۆکارێکی باش؛ نێیمار یاریزانێکی یەکلاییکەرەوەیە. هیچ یاریزانێکی دیکە لە پێکهاتەی ئێستا نابینم کە هەمان توانای ئەوی هەبێت بۆ بردنەوەی یاری، بۆیە ئەگەر بتوانین پشتی پێ ببەستین، نەدەبوو ئەو دەرفەتە لەدەست بدەین. مۆڵەتی پزیشکەکانی هەبوو، لە رووی جەستەییەوە گونجاوە، ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە بێدەنگی بەو کەسانە بکات کە باوەڕیان پێی نەبوو.

 تۆ کە پسپۆڕی ئەو پێگەیەی، رات چی بوو لەسەر ماتیۆس کۆنیا وەکوو ژمارە 9؟
هێرشبەرێکی کلاسیکی نێو ناوچەی سزا نییە، بەڵام فرەچەشنییە تاتیکییەکەی جیاوازی دروستکردووە و رۆڵی گەورەی لە بردنەوەکاندا هەبووە.

پێت وایە کێ پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە؟

فەرەنسا، ئیسپانیا و ئەرجەنتین تۆپی پێیەکی زۆر باش دەکەن، ئەڵمانیاش هەمیشە مەترسیدارە، ئەوانە گەورەترین رکابەری بەرازیلن بۆ بردنەوەی مۆندیال.

لیۆنێل مێسی و کێلیان ئێمباپێ؟

مێسی یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ و تاوەکوو ئەمڕۆش کاریگەر و یەکلاییکەرەوەیە، کیلیان ئێمباپێ خۆمم بیر دەخاتەوە، ئەو سەردەمەی لە لووتکەی ئاستمدا بووم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button