گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئینگڵتەرا پەنەمای بردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت

پەنەما ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد

Yariga App

یاریگا –

ئینگڵتەرا پەنەمای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی مۆندیالی 2026.

لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و پەنەما رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی دوازدەیەم هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و پەنەما لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی سێ شێرەکە بە ئەنجامی 2-0 کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئینگڵتەرا لەلایەن جود بێڵینگهام لە خولەکی 62 و هاری کەین لە خولەکی 67 کران.

بەو ئەنجامەش ئینگڵتەرا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و پەنەما ماڵئاوایی کرد.

ئینگڵتەرا و پەنەما هاوشانی کرواتیا و گانا دەکەونە کۆمەڵەی L.

ئینگڵتەرا بە حەوت خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و پەنەما خاوەنی هیچ خاڵێک نییە و لە پلەی چوارەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button