پریڤیوی یاریی كۆڵۆمبیا V پۆرتوگال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و پۆرتوگال رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 02:30 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و پۆرتوگال لە یاریگای هارد رۆک لە مەیامی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

كۆڵۆمبیا یەكەم یاریی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئوزبەكستان بردەوە لە دووەم یارییش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە كۆنگۆی دیموكراتی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی یازدەیەم دێت.
لە بەرامبەردا پۆرتوگال یاریی یەكەم بە گۆڵێک لەگەڵ كۆنگۆی دیموكرات یەكسان بوو لە یاریی دووەمیش بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە ئوزبەكستانی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی یازدەیەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كۆڵۆمبیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی پۆرتوگال دەبێتەوە.
پۆرتوگال بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆڵۆمبیا
ڤارگاس
مونۆز، سانچێز، لوكومی، مۆیكا
پویرتا، لێرما، ئاریاس
رۆدریگێز، سوارێز، لویس دیاز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال
كۆستا
كانسێلۆ، دیاس، ڤیێگا، مێندێش
ڤیتینیا، نێڤێش
نیتۆ، برۆنۆ فێرناندێش، فێلیكس
كریستیانۆ رۆناڵدۆ



