گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی پەنەما V ئینگلتەرا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی پەنەما و ئینگلتەرا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 00:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی پەنەما و ئینگلتەرا لە یاریگای مێتڵایڤ لە رۆتێرفۆرد ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پەنەما لە یەكەم یاریی رووبەڕووی گانا بوویەوە و بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیهێنا لە دووەم یارییش بە هەمان ئەنجام بەرامبەر كرواتیا شكستیهێنا.

بە بێ هیچ خاڵێک لە ریزبەندی كۆتایی كۆمەڵەی دوازدەیەم دێت و ماڵئاوایی كردووە.

لە بەرامبەردا ئینگلتەرا یاریی یەكەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە كرواتیای بردەوە و لە یاریی دووەم بە بێ گۆڵ لەگەڵ كەنەدا یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی دوازدەیەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی دوازدەیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پەنەما بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

ئینگلتەرا بە بێ تینۆ لیڤرامینتۆ و رایس رووبەڕووی پەنەما دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پەنەما

مۆسكوێرا

بلاكمان، ئیسكۆبار، كۆردۆبا

موریێۆ، هارڤی، مارتینێز، ئەندرادێ

باركێناس، وۆتەرمان، رۆدریگێز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا

پیكفۆرد

سپێنس، كۆنسا، گێی، ئۆرایلی

ئەندێرسن، بێڵینگهام

ساكا، رۆجەرس، راشفۆرد

هاری كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button