عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

گراهام ئارنۆڵد: یارییم بەسەرجەم یاریزانەکان کرد تا بۆ مێژوویان بنووسرێت

Yariga App

یاریگا-

دوای تەواوبوونی یارییەکەی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سەنیگال لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی جیهانی، کە هەڵبژاردەی سەنیگال بە ئەنجامی پێنچ گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی دوای یارییەکە گوتی: چانسی یاریکردنم بەسەرجەم یاریازنەکان دا تاوەکو بڵێن بەشداریمان لە یارییەکانی مۆندیال کرد بۆ مێژوویان بنووسرێت بۆیە من بەرپرسیارەم.

لە درێژەی قسەکانیدا گراهام گووتی: لە کۆی 12 گۆڵ، کە لە هەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرا نۆ گۆڵ بەهەڵەی تاکە کەسی یاریزانەکان بوو.

جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق لە جامی جیهانی 2026 لە سێ یاری تووشی شکست هات و 12 گۆڵی لێ تۆمارکرا و تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکرد.

لە کۆی 26 یاریزانی تۆمارکراو لە لیستی هەڵبژاردەکە بۆ جامی جیهانی 25 یاریزان بەشداری لە هەر سێ یاری مۆندیال کرد جگە لە گۆڵپارێز فەهد تاڵب، کە بەشداری لە هیچ یارییەک نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button