
یاریگا –
دانی سێبایۆس، یاریزانی ئیسپانی رۆیشتنی لە ریزەكانی ریال مەدرید راگەیاند.
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی دانی سێبایۆس ناوەڕاستكاری ئیسپانی لە یانەكەیان راگەیاند.
Comunicado Oficial: Ceballos.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 26, 2026
سێبایۆس لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی ریال بێتیس بە بەهای 16.5ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.
لەگەڵ یانە شاهانەكە بەشداری 215 یاریی كرد و 7 گۆڵی كرد و 16 گۆڵیشی درووستكرد و توانی 15 نازناو بباتەوە.



