پریڤیوی یاریی نەرویج V فەڕەنسا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و فەڕەنسا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و فەڕەنسا لە یاریگای جیڵێت لە فۆكسبۆرۆی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

نەرویج یاریی یەكەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە عێراقی بردەوە و دووەم یارییش بە سێ گۆل بەرامبەر دوو گۆڵ لە سێنیگالی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی نۆیەم دێت.
لە بەرامبەردا فەڕەنسا یاریی یەكەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سێنیگالی بردەوە و دووەم یاریی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە عێراقی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی نۆیەمی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نەرویج بە تەواوی پێكهاتەكەی رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.
فەڕەنسا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەرویج
نیلاند
رێیرسن، ئایەر، هیگام، فۆڵف
ئۆدیگارد، بێرگی، ئارسنەس
سۆرلۆت، هالاند، نوسا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا
ماینان
كۆندێ، لۆكرۆی، ئوپامیكانۆ، هێرناندێز
چوامینی، رابیۆ
دێمبێلێ، ئۆلیس ، دووێ
ئێمباپێ



