عێراقکوردستان

عەدنان حەمەد وەڵامی هەولێری دایەوە

کێ دەبێتە راهێنەری هەولێر؟

Yariga App

یاریگا –

عەدنان حەمەد، وەڵامی یانەی هەولێری داوەتەوە و رەتیکردۆتەوە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە وەربگرێت.

دوای دوو رۆژ دانوستان و گفتوگۆ کردن بە مەبەستی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر، عەدنان حەمەد، بە فەرمی ئێوارەی ئەمڕۆ وەڵامی یانەی هەولێری داوەتەوە و رەتیکردەوە ئەم ئەرکە وەربگرێت و راهێنەرایەتی ئیمپڕاتۆرەکەی عێڕاق ناکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، زۆربەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هەولێر کۆکن کە لوئەی سەڵاح بکەنە راهێنەری تیپەکە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، تەنیا رازیبوونی سەرۆکی یانەکە ماوە بۆ ئەوەی لوئەی ئەم ئەرکە بە فەرمی وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button