پریڤیوی یاریی ژاپۆن V سوید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 ژاپۆن و سوید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 02:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و سوید لە یاریگای AT&T لە ئارلینگتن ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ژاپۆن یاریی یەكەم بە دوو گۆڵ لەگەڵ هۆڵەندا یەكسان بوو لە دووەم یاریی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە توونسی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی شەشەم دێت.
لە بەرامبەردا سوید یاریی یەكەم بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە توونسی بردەوە و لە دووەم یاریی بە هەمان ئەنجام بە هۆڵەندا دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی شەشەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ژاپۆن بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی سوید دەبێتەوە.
سوید بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی ژاپۆن دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ژاپۆن
سوزوكی
واتانابێ، ئیتاكورا، هیرۆكی ئیتۆ
ریتسو دۆن ، كایشو سانۆ، كامادا، ناكامبا
جونیا ئیتۆ، ئایاسێ یودا، كامادا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سوید
نۆردفێڵد
لاگێربیلكێ, هێین, لیندێڵۆف
ئیلانگا, ئایاری, بێرگڤاڵ, نیرگرێن, گودمونسن
ئیزاک , یۆكێرێش



