گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئێكوادۆر V ئەڵمانیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 ئێكوادۆر و ئەڵمانیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئێكوادۆر و ئەڵمانیا لە یاریگای مێتڵایڤ لە رۆتێرفۆردی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئێكوادۆر لە یاریی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر كۆتدیڤوار شكستیهێنا و لە دووەم یارییش بە بێ گۆڵ لەگەڵ كوراساو یەكسانبوو.

بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی پێنجەم دێت.

لە بەرامبەردا ئەڵمانیا یاریی یەكەم بە حەفت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە كوراساوی بردەوە و لە دووەم یارییش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە كۆتدیڤواری بردەوە.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی پێنجەمی گرتووە.

ریزبەندی كۆمەڵەی پێنجەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئێكوادۆر بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.

ئەڵمانیا بە بێ نیكۆ شلۆتێربێک رووبەڕووی ئێكوادۆر دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێكوادۆر

گالیندێز

ئێستوپینان، فرانكۆ، ویلیام پاچۆ، هێنكاپێ

كایسیدۆ، ڤیت

یێبۆوا، پلاتا، رامیرێز

ڤالێنسیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەڵمانیا

باومان

ئانتۆن، مالیک تیاو، رودیگەر، راوم

گۆرێتزكا، شتیلەر

ئەمیری، لێفیڵینگ، بایەر

ئونداڤ

بابەتی زیاتر

Back to top button