گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

شایەنی نەبووم؛ کاردانەوەی راستگۆیانەی بێلینگهام دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری

"جۆزێ راهێنەرێکە لە لووتکەدایە"

Yariga App

یاریگا –

جود بێلینگهام لە یاریگای جیڵێت لەگەڵ میدیاکان قسەی کرد دوای ئەوەی وەکوو باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا بەدوای یەکسانبوونی ئینگلتەرا لە بەرامبەر گانادا. بەڵام ئەم یاریزانەی هێڵی ناوەڕاست دانی پێدا نا کە بڕوای نەبووە شایەنی خەڵاتەکە بێت. هەروەها دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ قسەکردن لەسەر داهاتووی لە ریال مەدرید و گەیشتنی جۆزێ مۆرینیۆ.

سەبارەت بە مۆرینیۆ و گرێبەستە نوێیەکانی ریال مەدرید، جود گوتی: “جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەرێکە لە لووتکەدایە. من زۆر دڵخۆشم.”

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بڕیارە سەرکردایەتیی سەردەمێکی نوێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات و چەندین یاریزانی نوێ پەیوەندی پێوە دەکەن. لە هەفتەکانی رابردوودا ریال مەدرید گرێبەستەکانی مارک کۆکۆرێیا، بێرناردۆ سیلڤا، ئیبراهیما کۆناتێ، و دێنیزڵ دومفریسـی کۆتایی پێهێناوە.

بێلینگهام پێشوازی لەم گرێبەستانە کرد و گوتی:

زۆر دڵخۆشم بە گرێبەستەکان. ئەوان یاریزانی خاوەن کوالێتی و ئەزموونی زۆرن. بۆ ئێستا من سەرنجم لەسەر ئینگلتەرایە، بەڵام ئەو یاریزانانەم زۆر بەدڵە کە یانەکە دەیانهێنێت.

ئەم یاریزانە نێودەوڵەتییەی ئینگلتەرا خاکەڕاییەکی دیاری نیشاندا کاتێک باسی لە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە کرد و گوتی:

ئەگەر راستگۆ بم، من شایەنی نەبووم. دەبوو خەڵاتەکە بڕوات بۆ یەکێک لە یاریزانەکانی ئەوان کە زۆر بە باشی بەرگرییان کرد. من سوپاسگوزاری هەر کەسێکم کە دەنگی پێداوم، بەڵام دەبوو خەڵاتەکە بڕوات بۆ یەکێک لە یاریزانەکانی ئەوان چونکە ئەوان زۆر بە باشی بەرگرییان کرد.

بێلینگهام هەروەها داوای لە هاندەران کرد کە کاردانەوەی توند بەرامبەر بە ئەنجامەکە نیشان نەدەن و گوتی:

ئەمە هەمیشە تای یاریی دووەمە، وانییە؟ لەگەڵ ئینگلتەرا هەمیشە وایە کە یاریی یەکەم دەبەیتەوە، بە باشی یاری دەکەیت و پاشان لە یاریی دووەمدا یەکسان دەبیت.

لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی شێوازی یاریکردنی گانای کرد و گوتی:

پێموایە بۆ یەکسانبوون یارییان دەکرد چونکە ئەمە دەیانگەیەنێتە قۆناخی داهاتوو و دەستخۆشییان لێدەکەم، ئەوان کارێکی گەورەیان کرد.

لە کۆتاییدا، ئەو پەیامێکی دڵنیاکەرەوەی بۆ هاندەران نارد و گوتی:

بە هاندەران دەڵێم کە هێمن بمێننەوە. ئێمە لە ئێستاوە بیر لە یاریی داهاتوو دەکەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button