ئارچیڤۆ ڤار: ناوبژیوان ستەمی لە گانا کرد و لێدانیکی سزای لە دژی ئینگڵتەرا هەژمار نەکرد
مۆندیال بووەتە ئابڕووچوون؛ ئارچیڤۆ ڤار رەخنەی توند لە ناوبژیوانی یارییەکەی ئینگلتەرا و گانا دەگیرێت

یاریگا –
هەڵە زەقەکانی ناوبژیوانی لە مۆندیالی 2026 بەردەوامن و بوونەتە جێگەی رەخنەی توندی چاودێران.
لە نوێترین کاردانەوە، سەبارەت بە یارییەکەی ئینگلتەرا و گانا، ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای روون و ئاشکرای لە بەرژەوەندی گانا هەژمار نەکردووە.
🖥️💥 Prohibido usar el reglamento en el Inglaterra – Ghana.
👉🏻 Konsa se lanza contra la rodilla de Adu, impidiéndole rematar sin llegar al balón en ningún momento.
❌ 𝗣𝗘𝗡𝗔𝗟𝗧𝗜 𝗖𝗟𝗔𝗥𝗢.
▪️ El Mundial, a rivel reglamentario, está siendo un auténtico despropósito. pic.twitter.com/XQaGC6NrY2
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) June 23, 2026
لە یەکێک لە دیمەنە دیارەکانی یارییەکەدا، ئیزری کۆنسا. بەرگریکاری ئینگلتەرا بە توندی قاچی دەخاتە سەر ئەژنۆی ئادوو یاریزانی غانا و رێگری لێدەکات لەوەی لێدانەکە بۆ گۆڵ لێبدات، بەبێ ئەوەی لە هیچ کاتێکدا بەر تۆپەکە بکەوێت.
ئەم دیمەنە بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ پێناڵتییەکی روون و ئاشکرایە، بەڵام نە لەلایەن ناوبژیوان و نە لەلایەن ژووری ڤارەوە هەژمار نەکرا.



