جود بێڵینگهام یاسای دەمگرتنی پێشێل کرد؛ بۆچی کارتی سووری وەرنەگرت؟
بێڵینگهام لەگەڵ یاریزانانی گانا بەگژیەکداچوون

یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بەهۆی یاسایەکی نوێی فیفا لە یارییەکانی مۆندیال، مەترسیی وەرگرتنی کارتی سووری لەسەر بوو.
بێڵینگهام لە یارییەکەی بەرامبەر گانا لە کاتی قسەکردن لەگەڵ جۆردان ئایو، یاریزانی گانا، دەستی بەسەر دەمییەوە گرتووە، بەگوێرەی یاسایەکی نوێ کە لەلایەن دەستەی یاسادانانی تۆپی پێ پەسەند کراوە؛ هەر یاریزانێک لە کاتی دروستبوونی گرژی و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ یاریزانی رکابەر دەستی بە دەمی بگرێت، دەکرێت بە کارتی سوور بکرێتە دەرەوە.
پێشتر لە مۆندیال، میگێل ئەلمیرۆنی یاریزانی پێشووی نیوکاسڵ و هەڵبژاردەی پاراگوای، لە یارییەکەیان بەرامبەر تورکیا بووە یەکەم یاریزان کە بەهۆی ئەم یاسا نوێیەوە بە کارتی سوور بکرێتە دەرەوە، بەڵام بێلینگهام نەکرایە دەرەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەو ساتە هیچ حاڵەت یان رووبەڕووبوونەوەیەک نەبووە و بێلینگهام هیچ قسەیەکی نەشیاوی لەو کاتەدا بە یاریزانەکەی گانا نەگوتووە.

کێشە و گرژییەکانی لەگەڵ ستافی گانا
بێڵینگهام لەم یارییە کێشەی دیکەشی هەبوو؛ پێش فیکەی کۆتایی نیوەی یەکەم، ناوبراو لەگەڵ کورسی یەدەکی هەڵبژاردەی گانا تووشی دەمەقاڵی بوو.
کاتێک یاریزانان و ستافی راهێنەران بەرەو توێڵی یاریگاکە دەڕۆیشتن، بێڵینگهام چووە نێو دەمەقاڵێیەکی توند لەگەڵ جۆن پێنتسیلی یاریدەدەری راهێنەری گانا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەن، هەردوولا قسەی نەشیاویان بە یەکتر گوتووە. کارلۆس کیرۆشی راهێنەری گانا، هاتە نێو کێشەکەوە و هەوڵیدا دوای بێڵینگهام بکەوێت، بەڵام لەلایەن ستافەکەی خۆیەوە رێگری لێکرا و هێور کرایەوە.
Jude Bellingham appears to swear at Ghana bench in shock half-time World Cup row https://t.co/I9YQ31mSS4
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) June 23, 2026