بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گواستنەوەی یاریزانێکی پیشەگەری راگەیاند

یاریگا-
یانەی نەورۆز بەفەرمی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ کاپتنی هەڵبژاردەی مۆزمبیق و یاریزانی یانەی قوە جوییە ئیدمیلسۆن دۆڤ واژووکرد.
ئیدمیلسۆن دۆڤ لە وەرزی رابردوو لە یانەی قوە جوییە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستبهێنێت.
بەشێوەیەکی کتوپڕدا یانەی قوە جوییە رەتیکردەوە گرێبەستی ئەم یاریزانە نوێبکاتەوە بەهۆی پێکان و بەپێی یانەکە یاریزانەکە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە پاڵپشتی بەیاننامە فەرمییەکەی یانەی قوە جوییە کرد.
ئیدمیلسۆن دۆڤ تەمەن 31 ساڵ لە هێڵی بەرگری یاری دەکات و لە وەرزی رابردوو یەک گۆڵی دروستکرد.



