گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ رۆناڵدۆ بە شەوێک چەندین ریکۆردی شکاند

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆژووی گۆڵکردنی شکاند و بەرامبەر ئوزبەکستان یەکەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالی 2026 تۆمارکرد.

ماوەی 10 یاریی بوو رۆناڵدۆ لە هەژاندنی تۆڕەکان دوورکەوتبووەوە. لە یاریی یەکەمیاندا بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات کە 1-1 یەکسان بوون، بەهۆی تۆمارە خراپەکانیەوە رەخنەی زۆری لێگیرا، بەتایبەت کە تا فیکەی کۆتایی لەلایەن رۆبێرتۆ مارتینێزەوە گۆڕانکاریی پێنەکرا.

شۆک، رۆناڵدۆ خراپترین یاریی لە کاروانی وەرزشیدا تۆمارکرد

ئەفسانە پۆرتوگالیەکە تەنها 6 خولەکی بەسبوو بێدەنگی بشکێنێت. بەوەش ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی مۆندیالدا گەیاندە 9 گۆڵ و بەفەرمی لەگەڵ ئۆزیبیۆی ئەفسانەی وڵاتەکەی یەکسانبووەوە.

دیمەنی گۆڵی یەکەمی دۆن:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی کریستیانۆ لە مۆندیال

پۆرتوگالیەکان جارێکیتر و لە خولەکی 17 لە رێگەی نونۆ مێندێش بە لێدانێکی راستەوخۆی نایاب تۆری نوێنەرەکەی ئاسیایان هەژاند.

گۆڵەکەی مێندێش:

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی پۆرتوگال

جارێکیتر کاپتنی پۆرتوگالیەکان بە ئەسێستێکی نایاب لە بڕوبۆ فێرناندێشەوە گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەفەرمی پێش ئۆزیبیۆی دایەوە و بووە خاوەنی 10 گۆڵ.

جیا لەو ریکۆردە، کریستیانۆ بووە یەکەمین یاریزانە لە مێژووی جامی جیهانیدا بتوانێ لە شەش وەشانی لەسەریەک گۆڵ لەو پاڵەوانێتیەدا بکات.

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی کریستیانۆ

لە هەمان کاتدا ئەفسانەکەی مادێرا لە تەمەنی 41 ساڵیدا بووە گەورەترین یاریزان لە مێژووی مۆندیالدا زیاتر لە گۆڵێک تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button