گرنگترینمۆندیالی 2026
توخێل بۆ ئەستێرەیەکی ئینگلتەرا: شانازیە بۆم کە راهێنەری ئەوم

یاریگا –
تۆماس توخێل وەسفێکی کەموێنەی ئەستێرەیەکی ئینگلتەرا دەکات و بە لەخۆبووردەییەوە دەیڵێت کە شانازی بە راهێنەرایەتیکردنیەوە دەکات.
ئینگلتەرا یاریی یەکەمی کۆمەڵەی 12ی بە بردنەوەی 4-2 لە کرواتیا بردەوە و ئەمشەو کاتژمێر 23:00 رووبەڕووی گانا دەبێتەوە.
لە بردنەوەکەیاندا لە کرواتیا دێکلان رایسی پاڵەوانی پرێمەرلیگ و پلەی دووەمی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ئارسیناڵ، خاوەنی ئەسێستی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی بوو کە بۆ هاری کەینی دروستکرد.
لە لێدوانی پێش یارییەکەی ئەمشەو، توخێل لە وەسفی رایسدا وتی
شانازیی دەکەم کە راهێنەری ئەوم. ئەو یەکێکە لە هەرە باشترین ناوەراستکارەکانی جیهان. لەخۆبوردە، بە تیم یاریی دەکات، ئامادەیە کواڵیتی و وزە بداتە تیمەکە. رایس هەموورۆژێک لە بوارەکەی خۆیدا فێردەبێت.



