مێسی بووە خاوەنی خراپترین ریکۆردی مێژووی مۆندیال

یاریگا –
چیدیکە ناوی لیۆنێل مێسی تەنها لەگەڵ ریکۆردە باشەکاندا نایەت، ئەمشەو ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە ئامارێکی خراپی تۆمارکرد.
لە یاریی دووەمی کۆمەڵەکەیاندا بەرامبەر نەمسا، مێسی لێدانێکی سزای لەدەستدا و راستەوخۆ کردی بە خاوەنی خراپترین ئامار لە مێژووی پاڵەوانێتیەکەدا.
یاریی یەکەمیان بەرامبەر جەزائیر، لیۆ بە هاتریكێک توانا هەمیشەییەکانی خۆی سەلماندەوە. هاوکات ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی جامی جیهانیدا بۆ 16 گۆڵ بەرزکردەوە.
لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر داڤید ئالابا و هاوڕێکانی، لە خولەکی 9 لێدانە سزاکەی خستە دەرەوەی چوارچێوەی گۆڵ.
دیمەنەکە ببینە:
بەوەش ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بووە یەکەمین یاریزان سێ لێدانی سزا لەدەستبدات.
لە مۆندیالی 2018 بەرامبەر ئایسلەندا، لە مۆندیالی 2022 بەرامبەر پۆڵەندا هەمان کابووسی تووشبووبوو.
🚨🚨| Lionel Messi becomes the FIRST player in World Cup history to miss 3 penalties..❌❌❌ pic.twitter.com/tvPGyn3PMV
— Goals Side (@goalsside) June 22, 2026
مێسی نەیهێشت نائومێدی بەسەریدا زاڵبێت، بۆیە لە خولەکی 38 بەشێوەیەکی نایاب تۆڕی نەمساییەکانی هەژاند. بەوەش بەفەرمی ریکۆردی گۆڵکاری مێژوویی لە میرۆسڵاڤ کلۆزە سەندەوە و بووە خاوەنی 17 گۆڵ.



