
یاریگا –
زاخۆ گۆڵپارێزی یەکەمی تیپی خولی کوردستانی بردە ریزی تیپی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.
لە درێژەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کارگێڕی زاخۆ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ هۆگر عەلی، گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی زاخۆی تیپی خولی کوردستان واژۆ کرد، گۆڵپارێزە 26 ساڵانیەکە وەرزی رابردوو لە خولی نایابی کوردستان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی عیماد عیسای گۆڵپارێز، هۆگر عەلی دەبێتە دووەم گۆڵپارێزی کورد کە وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق 2026 _ 2027 بەرگری گۆڵی یانەی زاخۆ دەکەن.



