بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
تەواو؛ ئەستێرەیەکی دیکە یانەی هەولێر جێدەهێڵێت

یاریگا –
هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و عەلی شاخەوان یانەی هەولێر جێدەهێڵێت.
تۆڕی وەرزشیی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، عەلی شاخەوەن لەگەڵ یانەی مووسڵ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، گرێبەستەکەی لەگەڵ مووسڵ واژۆ کردووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
یاریگا زانیوویەتی، هەردوو یانەی مووسڵ و زاخۆ ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی عەلی شاخەوان کردووە، یانەی هەولێریش هەوڵی هێشتنەوەی یاریزانەکەی دەدا، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی مووسڵ بکات.
عەلی شاخەوان هاوینی 2024 یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییە کرد، بەڵام لە هاوینی 2025 قوە جەوییەی جێهێشت و گەڕایەوە یانەی هەولێر.
عەلی شاخەوان لە وەرزی 2025/2026ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق 28 یاریی بۆ هەولێرد کرد، دوو گۆڵی کرد و سێ گۆڵی دروستکرد.



