گرنگترینمۆندیالی 2026

هاوتای ئەفسانەیەک دەبێت؛ دەنیز ئونداڤ مێژوو دەنووسێتەوە

ئونداڤ چووە ئاستی ئەفسانەکان

Yariga App

یاریگا –

دەنیز ئونداف، یاریزانی کوردیی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بە دوو گۆڵەکەی بەرامبەر کۆتدیڤوار، نەک تەنیا مانشافتی گەیاندە قۆناخی داهاتوو، بەڵکوو ناوی خۆی لە پەڕاوە مێژووییەکانی مۆندیال بە پیتی زێڕین تۆمار کرد.

ئونداڤ لە مۆندیال بەشداریی لە پێنج گۆڵدا کردووە، بەوەش توانی هاوتا لەگەڵ ئەفسانەی کامیرۆنی رۆجێر مێلا ببێتەوە، کە لە مۆندیالی 1990 خاوەنی ئەم ژمارە پێوانەییە بوو وەکوو باشترین یاریزانی یەدەک.

ئونداڤ ئێستا لە پێش ئاندرێ شۆرلە دێت کە لە ساڵی 2014 خاوەنی چوار بەشداریی گۆڵە.

 سەرکەوتنی ئۆنداف تەنیا بە ژمارە پێوانەییەکانەوە نەوەستاوە؛ بووە یەکەم یاریزانی ئەڵمانی لە دوای ئەفسانە میرۆسلاڤ کلۆزە، کە لە یەکەم دوو بەشداریکردنی لە مۆندیالدا لە هەردوو یارییەکەدا گۆڵ بکات.

کلۆزە کە خاوەنی ریکۆردی 16 گۆڵە لە مێژووی مۆندیالەکاندا، لە ساڵی 2002 بە هاتریك دەستیپێکرد و دواتر لە یاریی دووەمیشدا گۆڵی کرد، ئێستا ئۆنداف لەسەر هەمان رێڕەوی ئەو ئەفسانەیەدا هەنگاو دەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button