بازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاعێراقگرنگترین

قوقیە دەچێتە سوپەر لیگی تورکیا

Yariga App

یاریگا-

یانەیەکی سوپەر لیگا تورکیا هەوڵی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی زەورا و هەڵبژاردەی عێراق حەیدەر عەبدولکەریم (قوقیە) دەکات.

حەیدەر عەبدولکەریم لەگەڵ یانەی زەورا لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق 11 گۆڵی تۆمارکرد، کە سێ گۆڵی بە لێدانی سزابوو و شەش گۆڵی دروستکرد و دوو لێدانی سزای لە دەستداوە.

تا ئێستا ناوی یانە تورکییەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام گرێبەستەکە فەرمییە و لە خولی سوپەر لیگ یاری دەکات و چاوەروان دەکرێت لەم رۆژانە حەیدەر عەبدولکەریم گەشتی وڵاتی تورکیا دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژووکردنی گرێبەستی فەرمی.

Back to top button